Back

پێشنیازی ئینستیتیوتی مێری: دروستکردنی ئەنجومەن بۆ پێکهاتە ئێتنی و ئاینیەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق

بۆ پێدانی کاریگەری زیاتر بە پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان، پێویستە خاوەن ئەنجومەنی نوێنەرایەتی تایبەت بەخۆیان بن بەمەبەستی هەماهەنگی کردن لەگەڵ پەرلەمانی و دامەزراوە حکومییەکان.

ئەوەش بریتیە لە ناوەرۆکی پلانێکی پێشکەشکراو بە لێژنەی دەستوور لە پەرلەمانی کوردستان لەلایەن ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە. هاوشێوەی دامەزراوەکانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات بۆ پێکهاتەکان بەڵام بەشێوەیەک کە گونجاوبێت بۆ دۆخی کوردستان، دوو ئەنجومەنی نوێ دروستبکرێن بۆ دڵنیایی بەشداری کارای پێکهاتە ئێتنی و ئاینیەکان لە یاسادانان و بڕیاردان و جێبەجێکردن و بەدواداچوون.

ئەم پێشنیازەی ئینستیتیوتی مێری دەرئەنجامی چەندین کۆبوونەوەیە لەگەڵ پێکهاتەکان و ڕێکخراوە ناحکومەتییەکان، لەوکاتەی کە ئێستا لێژنەیەکی تایبەت کاردەکەن لەسەر ڕەشنووسی دەستووری کوردستان. پرۆفیسۆر دلاوەر عەلائەدین سەرۆکی ئینستیتیوتی مێری گوتی ‘لەوکاتەی کە لێژنەکە خەریکی کارکردنە لەسەر مافی پێکهاتەکان، ئێمەیان بانگهێشتکرد و لەوانەیە کاریگەری دروستبکەین لەسەر هەندێک لە بڕیارەکانیان لەمەر چۆنیەتی داڕشتنی ماددەکان لە دەستوور’.

ئەوەی کە لە سیستەمی ئێستای کوردستان بوونی نیە، بەگوێرەی گووتەکانی سەرۆکی ئینستیتیوتی مێری ‘مۆدێلێکە کە نوێنەری پێکهاتەکان لەخۆ بگرێت لەنێو پەرلەمان ودامەزراوەکانی حکومەت، بۆ ئەوەی لۆبی بکەن و کاریگەری دروستبکەن لەسەر بڕیارەکانی لە کات و ساتی گونجاو دا’.

minorities-intext-2بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە پێویستە دوو ئەنجومەن دروستبکرێت: یەکێک بۆ پێكهاته‌ ئێتنیه‌كان بۆ نوێنه‌رايه‌تی توركمان و عه‌ره‌ب و كلدانی و ئاشوری وسريانی و ئه‌رمه‌نی، یەکێک بۆ بۆ پێكهاته‌ ئاينيه‌كانیەکان وەک ئێزدی و كريستيان و كاكه‌يی و زه‌رده‌شتی و سابیئە و به‌هائی . پێویستە هەردوو ئەنجومەن لەڕووی کارگێڕی و داراییەوە به‌ پێی ياسايه‌كی تايبه‌ت له‌ چوارچێوه‌ی په‌يكه‌ری په‌رله‌مانی كوردستان جێگير بکرێن.

هەردوو ئەنجومەن لە ئەندامانی پەرلەمان و نوێنەرایەتی وەزارەتەکان و وەزیر یاخود جێگرەکانیان، بەمەرجێک سەرجەمیان سەربە پێکهاتەکان بن. بۆ دڵنیابوون لە دروستکردنی کاریگەری ڕاستەقینە، ئەم دوو ئەنجومەنە تەنیا لە چوارچێوەی پەرلەمان کارناکەن بەڵکو نوێنەریان لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت و سەرۆک و جێگرەکانی هەردوو ئەنجومەن بەشێوەی خولی دەبێت.

سەرۆکی ئینستیتیوتی مێری بەهەمان شێوە گوتی، لە ئێستا، هیچ ڕێگایەک نیە بۆ زانین و دروستکردنی کاریگەری لەسەر ئەوەی کە چۆن ئەم بڕیارانە جێبەجێ دەکرێن.بەڵام، ئەم میکانیزمە نوێیە دڵنیایی دەدات کە کاریگەریان دەگاتە گشت شوێنێک و دەسەڵاتی لۆبیکردن و ئاراستەکردنی بڕیارەکان لە گشت ئاستەکان. وە جەختی کردەوە کە ئەم پلانە نابێتە هۆی دروستکردنی بیرۆکراسیەتی زیاتر لە کوردستان، چونکە زۆربەی ئەندامانی ئەو دوو ئەنجومەنە پێشتر خاوەن کار و داهات و وەزیفەی خۆیانن و بۆیە تێچووی جێبەجێکردنی میکانیزمەکە زۆر کەم دەبێت.

هەردوو ئەنجومەن وەک گروپی لۆبی پێناسەکراو بە یاسا، بەکەمترین بیرۆکراسیەت – تەنیا پێویستی بە هاریکاری کارگێری دەبێت بە کەمترین بیرۆکراسی و کەمترین تێچوو.

بەگوێرەی گووتەکانی پرۆفیسۆر دلاوەر، تیمی ئینستیتیوتی مێری لە ئەنجامدانی توێژینەوەکەی، مۆدێلی ئەوروپای ڕۆژهەڵاتی گونجاندووە بۆ بارودۆخی کوردستان. بەجۆرێک، لە وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات نوێنەری پێکهاتەکان لە پەرلەمان کاردەکەن و هیچ دەسەڵاتێکیان بەسەر حکومەت دا نیە. بەڵام ئەو مۆدێلە بۆ هەرێمی کوردستان گونجاو نیە، چونکە پرۆسەی بڕیاردان لە کوردستان لە دەرەوەی پەرلەمانە. بۆیە مۆدێلێکمان پێشنیاز کردووە کە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بگونجێت و کاریگەری لەسەر پرۆسەی بڕیاردان بکات لە گشت ئاستەکان.

شایانی باسە، ئەندامانی پەرلەمانی سەربە پێکهاتەکان پێشوازیان کە ڕاپۆرتەکەی ئینستیتیوتی مێری کرد. وە لێژنەی ئامادەکردنی دەستوور ڕاپۆرتەکەی بەگرنگ و ئەرێنی لەقەڵەم درا و باس لەوەو کرا کە پێویستە لە نێو لێژنەی دەستوور و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بکرێت بەرلەوە هیچ بڕیارێکی لەبارەوە بدرێت.

لەگەڵ ئەوەی ئینستیتیوتی مێری پێشنیازی دروستکردنی دوو ئەنجومەنی کردووە، سرود مەقدیسی ئەندام پەرلەمانی ئاشووری پێی وایە کە وەک دەستپێک ئەنجومەنێک بۆ پێکهاتە ئێتنی و ئاینیەکان بەسبێت و گوتی ‘لە داهاتوو دەتوانین بیکەین بە دوو ئەنجومەن بەڵام بۆ ئێستا یەک ئەنجومەن بەسە’.

minorities-intext

سەرەڕای ئەوە، سرود مەقدیسی پاڵپشتی خۆی بۆ ڕاپۆرتەکە ڕاگەیاند و گوتی ‘ئێمە یاسامان هەیە بۆ پاراستنی مافی پێکهاتەکان، بەڵام کێشە لە جێبەجێکردنیان هەیە، وەک یاساکانی پەیوەست بە خاوەندارێتی زەوی و قوتابیان و زمانی دایک’. هەرەوەها گوتی، ‘ئەنجومەنی وەزیران ئەم کێشانەی پشگوێ خستووە. بەڵام، ئەنجومەنە نوێکەمان ڕۆڵێکی سەرەکی دەبێت لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانە، دەسەڵاتی دانووستانی ڕاستەوخۆی لەگەڵ سەرۆک و ئەنجومەنی وەزیران دەبێت’.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشووریە بەهەمان شێوە گوتی، ‘پێکهاتەکان هەستدەکەن کە دەنگیان ناگات. گلەیی لە بوونی هەستێکی خۆبە باڵاتر زانین هەیە’ لە نێوان هاوکارەکانی و بەهەمان شێوە ئایدن مەعروف ئەندام پەرلەمانی تورکمان ئاماژەی بە هەبوونی ‘گومان دەربارەی بەشداریمان لە سیستەمی سیاسی دا’ کرد.

ئایدن مەعروف گوتی، ڕەشنووسێکی پێشووتر دەربارەی پرسی پێکهاتەکان ئەوەندە کەم کرایەوە بەهۆی دانوستانی سیاسی بەجۆرێک کە زۆربەی داواکارییەکانی نوێنەرانی پێکهاتە جیاوازەکان پشتگوێخران و تا ئێستاش لە کۆی ٧٣ ماددەی پەسەندکراو [لە دەستوور] هیچیان ڕەنگدانەوەی داخوازییەکانمان نیە’.

بۆ زیاتر باشترکردنی سیستەمی نوێنەرایەتی، ئینستیتیوتی مێری بەهەمان شێوە پێشنیازی زیادکردنی کورسی کۆتاکانی کردووە لە پەرلەمان، کە سەرەڕای ١١ کورسییەکەی ئێستا، کورسی زیاتر بۆ ئێزیدی و عەرەب و کاکەیی و پێکهاتەکانی تر تەرخان بکرێت.

بەڵام، سەرۆکی ئینستیتیوتی مێری پێداگیری کرد کە ئەگەر لە کۆتاییدا ناوچە جێناکۆکەکانی وەک شنگالی شوێنگەی ئێزیدییەکان و دەشتی نەینەوای زۆرینەی کریستیان، خرانەوە سەر هەرێمی کوردستان ، ئەم ژمارانە پێویستە دووبارە گۆڕانکاریان بەسەردا بێت. بەگوێرەی گووتەکانی ئەو ‘هەندێک لەو پێکهاتانە زۆرینەی ڕەها لەو ناوچانە پێکدەهێنن’.

یودیت نیورینک ئەم بابەتەی نووسیوە

سەرچاوە: ڕووداو ئینگلیزی

Comments are closed.