Back

“پشتبەستنی ئافرەتان بە خێزان بۆتە هۆی بەهێزکردنی خزمایەتی و باوکسالارێتی”

لە سیمیناڕێکی ئینستیتیوتی مێریدا دەربارەی نەهێشتنی توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان، ئیدا موێما، ڕاوێژکاری جێندەر لە نووسینگەی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی – یونامی، گوتی ” چارەسەرکردنی پرسی توندوتیژی لەسەر بنەمای جەندەر لە کاتی جەنگ وناکۆکیەکاندا و فەراهەمکردنی یارمەتی بۆ قوربانیانی تاوانکارییەکانی داعش زۆر پێویستن”.

خاتوو موێما بەڕوونی باسی لە جیاوازیەکانی نێوان توندوتیژی جەندەری لە کاتی جەنگ ونکۆکیەکان، کە وەک تاکتیکێکی جەنگ لە لایەن تاوانکارانەوە بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی ترس بەکاردێت، بەبەراورد لەگەڵ توندوتیژی جێندەری. بەهەمان شێوە، تیشکی خستەسەر ستراتیژییە سەرەکییەکان بۆ نەهێشتنی ئەو جۆرە توندوتیژین لەو وڵاتانەی کە لەژێر کاریگەری جەنگن.

خاتوو موێما ئاماژەی بەوەکرد کە: “ئەنجومەنی ئاسایش چەندین بڕیاری دەرکردووە بۆ بەڕەنگاربوونەوەی توندوتیژی سێکسی بەئامانجی گەیاندنی تاوانکاران بە دادگا و بەهەمان شێوە خێراترکردنی دابینکردنی یارمەتی بۆ ڕزگاربووانی توندوتیژی جەندەری لە جەنگ لەڕێگەی دروستکردن و پەرەپێدانی میکانیزمی ئەوتۆ بۆ ئاگادارکردنەوە لە ئەگەری ئەو ڕووداوانە”.

2

خاتوو موێما ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە دابینکردنی یارمەتی و پاڵپشتی بۆ قوربانیانی توندوتیژی جەندەری لە عێراق بەرزنرخاند و داوای داکۆکی زیاتری کرد لە گۆڕینی مۆرک و کەڵتور بۆ لێکردنەوەی (جیاکردنەوەی) بابەتی شەڕەف کە لکێندراوە بە ڕزگاربووان و لکاندنی بە تاوانکارانەوە.

لەکۆتاییدا گوتی “نەخشەڕێگایەکی هەرێمی پێویستە بۆ چارەسەرکردنی پرسی توندوتیژی جەندەری دەرهەق بە قوربانیانی داعش و پێویستە گومانی پێویست و ڕوون بخرێتە سەر هەر هەوڵێک لە ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ داعشدا”.

“پشتبەستنی ئافرەتان بە خێزان بۆتە هۆی بەهێزکردنی خزمایەتی و باوکسالارێتی”

دکتۆر نەزەند بەگیخانی، توێژەری پێشکەوتوو لە سەنتەری توێژینەوەی جێندەر و توندوتیژی، سکوڵی دیراساتی سیاسی لە زانکۆی بریستۆڵ، دووەمین قسەکەر بوو لە سیمینارەکە.لەو سيمینارە ئامادەبووان پێکهاتبوون لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، چالاکوانانی مافەکانی ئافرەتان، بەرپرسانی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان و بەڕێوبەرایەتی بەڕەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.

دکتۆر بەگیخانی تیشک خستەسەر “شەڕەف، توندوتیژی و جیهانگیریی لە هەرێمی کوردستانی عێراق” کە بابەتی توێژینەوەیەکی مەیدانی خۆیەتی و بەم دواییە وەک کتێب بڵاویکردۆتەوە. ئەو پێی وایە نیمچە سەربەخۆیی لە پارتە سیاسییەکان و بەشداریککردن لەگەڵ دونیای لیبڕاڵ لەنێوان کاریگەرییە هەرە سەرکیەکانی جیهانگیرین (عەولەمە). بەڵام، جیهانگیریی بەهەمان شێوە بۆتە هۆی سەرهەڵدانی پەرچەکرداری وەک توندوتیژی ئەلیکترۆنی و نزمی داهات و نەبوونی میکانیزمی پاراستن لە شوێنی کارکردن و بەریەککەوتنی نێوان نەریت و نوێخوازی.

intext

دکتۆر بەگیخانی پێی وایە “پشتبەستنی ئافرەتان بە خێزان بۆتە هۆی بەهێزکردنی خزمایەتی و باوکسالارێتی”.

بەشداریپێکردن و ئاوێتەکردنی ئافرەتان لە سیستەمی فەرمانڕەوایەتی و لە داڕێژتنی ستراتیژیی بۆ بەڕەنگاربوونەوەی توندوتیژی جەندەری کلیلی سەرەکییە بۆ هێنانەکایەوەی گوڕانکاری، ئەمەش بەگوێرەی دکتۆر بەگیخانی هەنگاوێکە کە دەرئەنجامی گەشبین دروستکردوە وەکو دروستکردنی فشار بۆ سەر دەسەڵاتەکان بەمەبەستی ئەنجامدانی هەنگاوی پێویست و پەرەپێدانی ستراتیژی هەمەلایەن بۆ نەهێشتن و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.

“بەڵام، سەرهەڵدانی گروپە توندڕەوەکان (فەندەمێنتەڵیستەکان) بۆتە هۆی سەرهەڵدانی کاردانەوەی بەهێز لە لایەن بەشێکی کۆمەڵگادا کە لەگەڵ ئاوێتەبوون و بەشداریپێکردنی ئافرەتانن. ئەمانەش بەرەو ڕووی ئەو بۆچوونانە دەبنەوە کە ڕای وایە کە “شوێنی ئافرەت لە ماڵەوەیە” و دەبنە هۆی بەریەککەوتن لەگەڵ داب و نەریتە کۆنەکان. بۆیەش، جیهانگیریی دوو شێواز لە کاریگەری دروستکردوە بۆسەر ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان، یەکێکیان “لەخۆگریە” و ئەو تريشيان “دوورخستنەوەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار:

Comments are closed.