Back

زانکۆکانی سەرانسەری جیهان پشتگیریی ڕێکەوتننامەیەک دەکەن بۆ یارمەتیدانی خوێندنی باڵا لە وڵاتانی ژێر کاریگەری جەنگ

لە هەنگاوێکی بێ هاوتا، ئەکادیمیستان لە زانکۆی یۆرک کۆبوونەوە بۆ ئەوەی بەیەکەوە ڕێکەوتننامەیەک دابڕێژن بۆ پێناسەکردنی بنەما سەرەکییەکانی پاراستن و بوژاندنەوەی خوێندنی باڵا لە قۆناخی دوای جەنگ. ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە بریتی بوون لەو ئەکادیمیست و کەسایەتیانەی کە ڕۆڵی کارایان هەبووە لە بووژاندنەوە و بایەخدان بە خوێندنی باڵا لەوڵاتانی ژێر کاریگەری جەنگ. بەشێک لە ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە بریتی بوون لە جۆرج سامپایۆ، سەرۆکی پێشووی پورتوگاڵ؛ پرۆفیسۆر کۆین لامبێرتس، سەرۆکی زانکۆی یۆرک؛ دکتۆر ئالان گودمان، سەرۆکی ئینستیتیوتی پەروەردەی نێودەوڵەتی؛ چەندین ئەکادیمیستی نێودەوڵەتی لە ئەوروپا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

رێکەوتننامەکە داوا لە کاراکتەرە سەربازییەکان دەکات کە بەکارهێنانی سەربازی و پێشێلیکردنی خوێندنی باڵا قەدەخە بکەن و وەک شوێنێکی بێلایەن و سەلامەت مامەڵە لەگەڵ زانکۆکان بکەن لەسەروبەندی جەنگ دا و کۆمەڵگاکانی خوێندنی باڵا لە توندوتیژی و پێشێلکاری بپارێزن.

پرۆفیسۆر سوڵتان بەرەکات، بەڕێوەبەری توێژینەوە لە بروکینگز دەوحە سەنتەر گوتی، “بیرۆکەکە بریتیە لەوەی کە زۆرترین ژمارەی زانکۆ رێکەوتننامەکە واژۆ بکەن. سەرەتا ئامانجمان دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا یە بەڵام هیوادارین کە گۆردن براون [نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردە] پێشوازی لێبکات و لەخۆی بگرێت”.


 

“خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان گرفتاری کاریگەرییەکانی جەنگ بوو بەدرێژایی دەیەها ساڵ و لەدەستدانی کادری بەتوانا بەهۆی کۆچکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات”

 


پرۆفیسۆر دلاوەر عەلائەدین، سەرۆکی ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە یەکێک بوو لەو کەسایەتیانەی کە بانگهێشتکرابوون بۆ باسکردنی ئەزموونی کارکردنی خۆی وەک وەزیری پێشووی خوێندنی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان (٢٠٠٩-٢٠١٢). باسکردن لە ئەزموونی خۆی، پرۆفیسۆر دلاوەر عەلائەدین تیشکی خستەسەر ئەو پرۆگرامە دەوڵەمەندەی کە خۆی و هاوکارانی بەمەبەستی ڕیفۆرمی ڕیشەیی لە سیستەمی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، دەستیان پێکرد. ئامانجی پرۆگرامەکە بریتی بوو لە بەرەپێشبردنی کواڵیتی خویندنی باڵا و ڕاهێنان، ئامادەکردنی زانکۆکان بۆ سەربەخۆیی، نوێخوازیکردنی توێژینەوە و ڕیفۆرمی سیستەمی کارگێڕی.

پرۆفیسۆر دلاوەر گوتی، “خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان گرفتاری کاریگەرییەکانی جەنگ بوو بەدرێژایی دەیەها ساڵ و لەدەستدانی کادری بەتوانا بەهۆی کۆچکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات”. هەروەها گوتی، “تەنیا ڕێگا بۆ بەرەپێشچوون بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بریتیە بوو لە دەستپێکردنی پرۆگرامی پەرەپێدانی توناسازی کە ناردنە دەرەوەی هەزارەها قوتابی بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆر لە خۆگرتبوو بۆ ئەوەی گۆڕانکاری ڕیشەیی لە خوێندنی باڵا ئەنجام بدەن لە دوای گەڕانەوەیان”.

رێکەوتننامەکە چەندین پێشنیازی سەرەکی بۆ ئەو وڵاتانەی کە لە ژێر کاریگەرییەکانی جەنگ دەناڵێنن، هەندێک لەو پێشنیازانە بریتین لە:

  • دامەزراوە دەوڵەتی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بەرپرسیارێتی یاساییان لە ئەستۆیە بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی سەر خوێندنی باڵا و گەیاندنی تۆمەتباران بە دادگا؛
  • هەنگاوی کردەیی بەرەو پێشکەشکردنی ناوچەی ئارام بۆ ئەو ئاکادیمیستان و سکۆڵەرانەی کە جەنگ کاریگەری کردۆتە سەریان؛
  • پێویستە دامەزراوەکانی دەوڵەت و خوێندنی باڵا پێداچوونەوە و نوێکردنەوە بۆ پاراستنی بەپەلە و ئامادەیی بوونیان بکەن؛
  • پڕۆپۆزەڵی دروستکردنی میکانیزمی بەدەنگەوەهاتنی بەپەلە بۆ خوێندنی باڵا بەمەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی جەنگ و دڵنیاییدان کە قوتابیان دەتوانن بەپەلە بگەرێنەوە بۆ زانکۆ.

شایەنی باسە، زانکۆی یۆرک هەڵسابوو بەسازدانی ئەم کۆنفرانسە بەهاوبەشی لەگەڵ ئینستیتیوتی پەروەردەی نێودەوڵەتی و بروکینگز دەوحە سەنتەر.

بۆ زانیاری زیاتر:

Comments are closed.