Back

دەستپێشخەری مێری بۆ سەروەری یاسا و ڕیفۆرم لە سیستەمی دادوەری

لە کۆبوونەوەیەکدا لە ئەنجومەنی دادوەری، دادوەر نەشئەت ئەحمەد ڕەشید، سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاری دادی پابەندبوونی دەستەی دادوەری نیشاندا بۆ ڕیفۆرم کردن لە سیستەمی دادوەری و وەرچەرخاندنی ڕۆڵی سەرپەرشتیاری دادی. لە بەرواری ٢٠ نیسان، دادوەر نەشئەت ئەحمەد ڕەشید، پێشوازی کرد لە سەرۆکی ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری) و دەستپێشخەری ئینستیتیوت بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی پێشڕەوێتی و بەڕێوەبەرە کارگێڕییەکان. بەهەمان شێوە، گرنگی نوێخوازیکردنی لە دادگاکان بۆ پرۆسەی نیشتیمانسازی دووپاتکردەوە.

لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو مێری پڕۆژەی فەرمانڕەوایەتی دروست و سیستەمی دادوەری دەستیپێکرد وەک بەشێک لە دەستپێشخەری ئەو دامەزراوەیە بۆ سەروەرکردنی یاسا و یارمەتی دانی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بۆ باشترکردنی کواڵیتی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێن. دادوەر نەشئەت ئەحمەد ڕەشید، ڕەزامەندی نیشاندا کە هەماهەنگی تەواو بکات لەگەڵ مێری لە دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر لە کاتی تاقیکردنەوەی پرۆگرامی کواڵیتی کە نزیکەی ٧٠ دادوەری پارێزگاکە لەخۆدەگرێت.

IMG_8681بۆ هەمان مەبەست، لە سەردانێدا سەرۆکی مێری چاوی کەوت بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دکتۆر یوسف محەمەد سادق. لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی ئەو بوارانەیان کرد کە پێویستیان بە بەرەوپێشبردنی یاسایی و دامەزراوەیی هەیە و لەسەر بەرنامەی کارێك بۆ هەماهەنگی و هاوکاری نێوانیان ڕێککەوتن. سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی کرد بە گرنگی توێژینەوەی سیاسی لە یارمەتیدانی پرۆسەی نیشتیمانسازی و بەدامەزراوەییکردن لەهەرێمی کوردستان.

Comments are closed.