Back

بۆ قسەكەران

شێوازی پانێلەكان دیالۆگە نەک ووتاردان

– سەرپەرشتیار بە پێشەکیەکی کورت بۆ (5) خولەک  لدەست پێدەکات و دواتر پرسیار ئاراستەی یەکە بە یەکەی قسەکەران.

–  هەر بەشداربووەك یەكەمجار بۆ ماوەی (5-7) وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە و لەناواخنیدا دوو تا سێ پەیامی سەرەکی دەگەیەنێت.  تکایە، هەوڵ مەدە هەموو پەیامەكانت لەیەكەمین دەرفەتدا دەرببریت چونکە بە دڵنیایی دوو خولی دیكەی پێنج خولەكیت بەر دەكەوێتەوە.

– لە دوای خولی یەکەمی قسەکردن، سەرپەرشتیار دەگەڕێتەوە لای قسەکەری یەکەم و چەند پرسیارێکی نوێی ئاراستە دەکات و ماوەی (5) خولەکی تری پێدەدات بۆ وەڵام دانەوە. ئەوەش دەرفەتە بۆ ئەوەی وەڵامی تێبینی قسەكەرەكانی دیكە بدەیتەوە وەیان پەیامی نوێ بگەیەنی.

– دوای ئەوەی هەموو قسەکەرەکان قسەی خۆیان کرد، ئینجا سەرپەرشتیار دەرگای پرسیار دەکاتەوە بۆ ئامادەبووان، هەرجارەی (3-4) پرسیار وەردەگرێت و بۆ وەڵامدانەوە.

تکایە سەرپەرشتیاری پانێلەكەت بدۆزەوە

تکایە پێش دەستپێکردنی پانێل هەوڵ بدە سەرپەرشتیارەکە بناسی و چەند خولەکێک گفتووگۆ بکەن بۆ ڕێککەوتن لەسەر ووردەکاری. بۆ دۆزینەوەی سەرپەرشتیار تیمی مێری یارمەتیدەر دەبن.

– وەستان بە پێوە/ دانیشتن: لە دەرفەتی یەکەمی قسەکردن، قسەکەر ئازادە بابەتەکەی چ لە جێوە وەیان لەسەر پۆدیۆن، وە بە قسەکردن یان خوێندنەوە، پێشکەش بکات. بەڵام تکایە، کاتەکە لە (7) خولەک تێنەپەڕێت. دوای ئەوە شێوازی دانیشتنەکە دەبێە شێوازی گفتووگۆ.

– تکایە، پەیوەست بە کاتی دیاریکراو، وە هاوکاری سەرپەرشیار بکە.

– چاوەڕوانی ئەوە لە سەرپەرشتیارانی پانێل دەکرێت کە گفتووگۆکان بە شێوەیەکی درووست بەڕێوە بچێت و بەلاڕێدا نەبرێن.