بە مەبەستی لێكبه‌ستنه‌وه‌ی توێژه‌رانی بواری پۆڵه‌سی له هه‌رێمی كوردستان و جۆشدان به توێژينه‌وه‌ی هه‌ره‌وه‌زی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه خۆماڵيه‌كان، ئینستیتیوتی مێری مێزگردێکی تایبەتی لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٣/ ٤/ ٢٠١٧ بۆ بژارده‌يەك له توێژه‌ره لاو و به‌هره‌مه‌نده‌كانی هەرێم سازدا، كه تێيدا ميكانيزمی هاوكاری هه‌مه‌لايه‌نه و كاری پێكه‌وه‌يی ده‌ستنيشان كران و روانگه و ستراتيژی جياواز بۆ دروستكردنی تۆڕی په‌يوه‌ندی زانستی خرانه‌ڕوو.
خۆشبه‌ختانه، له سه‌رده‌می ئێستادا زانكۆی حكومی و ئه‌هلی له هه‌رێمدا گه‌شه‌يه‌كی بێهاوتايان سه‌ندووه به تايبه‌تی له رووی ژماره‌و قه‌واره‌وه به‌ڵام ئاستی توێژينه‌وه له رووی كواڵيتيه‌وه هێشتا بازی گه‌وره‌ی نه‌داوه و كاريگه‌ری توێژينه‌وه‌كانيش له‌سه‌ر داڕێژتنی پۆڵه‌سی و بڕياری لوتكه‌يی زۆر هه‌ستی پێ ناكرێت، ئه‌وه‌ش له كاتێكدايه كه هه‌رێمی كوردستان و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی كێشه و قه‌يرانی مه‌زن ده‌بنه‌وه و پێويستيان به توێژينه‌وه‌ی زانستی و شیكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنه، وه سه‌ركرده بڕيارده‌ره‌كانی كه‌رتی گشتی و تايبه‌ت پێويستيان به رێنمايی و راوێژيی پسپۆرانه. هه‌روه‌ها له كاتێكدايه كه باش‌ترين پسپۆر و رێنماييكه‌ر هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ن و له قوڵايی سياسی و كۆمه‌ڵايه‌تی و كه‌ڵتووری و ئاينيه‌وه له هاوكێشه‌كان تێگه‌يشتوون و شايه‌دی گه‌شه‌سه‌ندنی رووداوه‌كان و ديناميه‌تی هێزه‌كانن.
شاراوه نيه كه له كۆنه‌وه، داڕێژه‌رانی پۆڵه‌سی (سياسات) و بڕيارده‌رانی جيهانی و خۆماڵی پشتيان به توێژه‌ره بيانيه‌كان به‌ستووه بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستێكی به‌رزی كواڵيتيه‌وه ديراسه‌تی بارودۆخی ناوچه‌كه بكه‌ن و پێشنيازی پۆڵه‌سی نوێيان پێشكه‌ش بكه‌ن. دياره كه توێژه‌ره بيانيه‌كان پشتيان به خودی زانكۆ و توێژه‌رانی خۆماڵی به‌ستووه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی بێهاوتا بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانياری و ئاماده‌كردنی داتا و شيكردنه‌وه‌ی ره‌وتی رووداوه‌كان و بگره پێشنيازكردنی رێگاچاره‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆڵی توێژه‌ره خۆماڵيه‌كان به شاراوه‌يی ماوه‌ته‌وه. پێويسته ئه‌و جۆره په‌يوه‌نديه گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا بێت و توێژه‌رانی هه‌رێم ببنه پێشڕه‌و و خاوه‌نی ئه‌و توێژيينه‌وه و بڵاوكراوه پڕبه‌هايانه‌ی كه داڕێژه‌رانی پۆڵه‌سی و بڕيارده‌ران پشتيان پێ ده‌به‌ستن و ئه‌وانه‌ی كه به‌هۆيانه‌وه كۆمه‌ڵگاكانی ناوچه‌كه به‌رچاوڕوونيان لێ ده‌ست ده‌كه‌وێ. ئه‌و جۆره پێشڕه‌وێتی و خاوه‌نيه‌تيه‌ش ته‌نيا له رێگه‌ی كاری پێكه‌وه‌يی و هاوكاری زانستی نێوان خودی توێژه‌رانه‌وه دێته دی وه له ڕێگه‌ی گرنگيدان به ئاستی كواڵيتی و پراكتيزه‌كردن و شێوازی گه‌ياندن دێته دی .
به‌و پێويه، ئينستيتيوتی مێری هه‌نگاوی ناوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌و توێژه‌رانه‌ی بواری پۆڵه‌سی به‌يه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه كه خوازيارن كاری هه‌ره‌وه‌زی له‌گه‌ڵ يه‌كتر و له‌گه‌ڵ توێژه‌رانی مێری ئه‌نجام بده‌ن و ديراسه‌تی كێشه گه‌وره‌كانی هه‌رێم بكه‌ن بۆ دۆزينه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی، وه بۆ ئه‌وه‌ی توێژه‌رانی هه‌رێم ببنه شه‌ريكێكی هاوتا و ته‌واوكه‌ر له‌گه‌ل توێژه‌ره ده‌ره‌كيه‌كان و له ئه‌نجامدا كاريگه‌ريان له‌سه‌ر داڕێژتنی سياساتی نێوده‌وڵه‌تی و بڕياری هێزه ناوه‌كی و ده‌ره‌كيه‌كانيش هه‌بێ. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، له ئينستيتوتی مێريه‌وه، زه‌مينه‌سازی بۆ توێژينه‌وه‌كان ده‌كرێ و هاوكاری راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ پێشكه‌ش به توێژه‌رانی ئه‌و تۆڕه ده‌كرێ بۆ وه‌ده‌ستهێنانی گرانتی ده‌ره‌كی و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی هاوبه‌ش و بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتی هاوبه‌ش، كه به‌هۆيه‌وه توێژه‌ره‌كان و دامه‌زراوه (زانكۆ) به‌شداره‌كانيان له هه‌موو روويه‌كه‌وه سوودمه‌ند بن و سوودی گه‌وره‌ش پێشكه‌ش به يه‌كتر بكه‌ن. له به‌رامبه‌ردا، ه توێژه‌ره‌كان چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه پێشه‌نگ و پێشڕه‌و بن و به‌يه‌كه‌وه به‌رپرسيارێتی سه‌ركردايه‌تیكردنی توێژينه‌وه ئه‌كاديميه‌كان و به‌رهه‌مهێنانی بڵاوكراوه‌ی كواڵيتی بكه‌ن.
شايانی باسه كه تۆڕی توێژينه‌ره‌كان له لايه‌ن ئينستيتيوته‌وه به كراوه‌يی ده‌مێنێته‌وه و پێشوازی له هه‌ر توێژه‌رێكی كارا ده‌كرێت كه ئاماده‌بێ كاری پێكه‌وه‌يی له‌گه‌ل ئه‌ندامانی تۆڕه‌كه ئه‌نجام بدات، دواتريش له‌گه‌ل كه‌ڵه‌كه بوونی ئه‌زموون و به پێی پێوه‌ری ئه‌كاديمی له ئينستيتيوته‌وه نازناوی (ئه‌ندامی فه‌خری Associate Fellow) به بژارده‌يه‌كی ئه‌و ئه‌ندامانه ده‌درێت كه له ئاينده‌دا به به‌رهه‌می پڕ كواڵيتيه‌وه ده‌توانن هه‌نگاوی گرنگ بۆ كاری پێكه‌وه‌يی بنێن.