Back

جێگری سەرۆک وەزیران قوباد تاڵەبانی “ئابووری مەترسی هەرە گەورەیە بۆ هەرێمی کوردستان”

“کوردستان ناتوانێت لە شەڕی دژ بە داعش سەرکەوێت یاخود پێداویستی ئاوارە و پەنابەران دابینبکات ئەگەر چارەسەری ئەو قەیرانە ئابووریە نەکەین کە ڕووبەڕوومان بۆتەوە. ئەگەر ئابووری کوردستان شکستبێنێت، هەموو گرفت و پرسەکانی تر مانایەکی ئەوتۆیان نامێنێت” بەگوێرەی ووتەکانی جێگری سەرۆک وەزیران قوباد تاڵەبانی لە سەردانێکیدا لەگەڵ تیمە ڕاوێژکارییەکەی بۆ ئینستیتیوتی مێری، لە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ تشرینی دووەم، بەمەبەستی گفتوگۆکردنی دۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان.

ئامانجی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە ئاڵوگۆڕکردنی بۆچوونەکان دەربارەی ئایندەی چاکسازی ئابووی لە هەرێمی کوردستان و تاوتوێکردنی بوارەکانی کاری پێکەوەیی کە سوود بە کوردستان بگەیەنێت. جێگری سەرۆک وەزیران بەوردی باسی لە دۆخی ئێستای کوردستان کرد و ئەو “شەش ڕاچڵەکانی سەرەکی” کە ڕووبەڕووی هەرێم بوونەتەوە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو کە کاریگەریان کردۆتە سەر دۆخی ئێستا: قەیرانی ئابووری ٢٠١٤ و بڕینی بوودجەی هەرێم لە لایەن بەغدا، پەلاماری داعش بۆسەر عێراق، دواتر شەپۆلی ئاوارە و پەنابەران، دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، قەیرانی سیاسی ئەم دواییە لەسەر پرسی سەرۆکایەتی و کە دواتر قەیرانی کابینەی حکومەتی هاتەسەر. لەو کاتەی کە ئەم پرسانە هەموویان گرنگن، جێگری سەرۆک وەزیران پێی وایە کە ئەو ئاستەنگە سیاسی و دیمۆگرافیانەی بەهۆی ئەو ڕاچڵەکانانەوە هاتوونەتە ئاراوە هیچیان مەترسی هەرە گەورە نین بۆ کوردستان بە بەراورد لەگەڵ کەموکوڕییەکان لە سیستەمی ئابووری.

IMG_0828 (1024x683) (2)

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە گردبوونەوەی قەرز و پشتبەستن بە داهاتی نەوت و ڕێژەی زۆری ئەو فەرمانبەرانەی کە مووچە و دەرماڵەی کەرتی گشتی وەردەگرن کە دەگاتە نزیکەی یەک ملیۆن و چوارسەرد هەزار کەس. کەئەمەش ٧٣٠ هەزار فەرمانبەر و ٢٣٠ هەزار خانەنشین و ٢٣٠ هەزار سوودمەندی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی کە نزیکەی ٤٠ جۆری جیاواز لە دەرماڵە لەخۆدەگرێت و بەهەمان شێوە ٢٥ هەزار گرێبەستی حکومی. کە تێكڕای ئەو بارگرانیە دەکاتە ٨٧٣ ملیار دینار بۆ هەر مانگێک.

پرسێکی تری گرنگ کە جێگری سەرۆک وەزیران بە وردی باسی لێوەکرد بریتیە لە گەیاندنی خزمەتگوزاری گشتی بەشێوەیەکی ناڕێک بۆ نموونە کارەبا. لە ئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکات بە گازوایل، بەڵام گواستنەوە و ژێرخانی گەیاندنی کارەبا بە ستانداردێکی ئەوتۆ نیە و کۆکردنەوەی پارەی کارەبا نزمە و نزیکەی ٥٠% تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا لەدەستدەچێت. حکومەتی هەڕێمی کوردستان بەنیازە کە سەرجەم وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بگۆڕێت بۆ گازی سروشتی لە داهاتوویەکی نزیک، وە پێدانی خزمەتگوزاری گشتی کە پەیوەستن بە پڕکردنەوەی ئەم کەلێنانە لە ژێرخان و کۆکردنەوەی تێچووی کارەبا بە کەرتی تایبەت.

IMG_0819 (1024x683) (2)

وەک ئاماژەدان بە هۆکارەکانی قەیرانی ئابووری ئێستای هەرێمی کوردستان، پرۆفیسۆر دلاوەر عەلائەدین، سەرۆکی ئینستیتیوتی مێری، ووتی “هەرێمی کوردستان سیستەمێکی بۆ بەجێ ماوە لە ڕژێمی پێشوو کە هاوتا نیە و دوورە لە خواستەکانی ئێستا و دهاتووی خەڵکەکەی. ئەم قەیرانانەی کە ڕووبەڕوومان بۆتەوە، لە هەمان کات دەرفەت دەڕەخسێنێت، بەڵام تا ئێستا سوودمان لێی نەبینیووە. سیستەمی ئابووری پێویستی بە پرۆسەی ڕیفۆرمی بەرچاو هەیە و ئێمە خۆشحاڵین کە حکومەت پەیوەستە بە چارەسەرکردنی ئەو پرسە و کردوویەتی بە پێشینەی کارەکانی.” پرۆفیسۆر دلاوەر عەلائەدین، ئامادەیی شارەزایی و پاڵپشتی ئینستیتیوتی مێری نیشاندا لە توێژینەوەی ستراتیژی و سیاسی و ئەنجامدانی ڕیفۆرم و دروستکردنی دیبەیت لەسەر ئەم پرسانە.

هەردوولا ڕەزامەندبوون لەسەر هاوکاریکردن لەگەڵ یەکتر بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی سیاسی ئابووری، چۆنیەتی جێبەجێکردن و بەشداریپێکردنی ڕای گشتی.

بابەتی پەیوەندیدار:


“ئەگەر ئابووریەکەمان دروستبێت، سیستەمێکی سیاسی سەقامگیرترمان دەبێت” جێگری سەرۆک وەزیران قوباد تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنێک بۆ ماڵپەڕی ئینستیتیوتی مێری.

Comments are closed.