Back

جێگری باڵیۆز هۆڵەندا بۆ عێراق تاوتوێی قۆناغی دوای داعش دەکات لەگەڵ ئینستیتیوتی مێری

جێگری کونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەولێر کۆر ستاوتن لەگەڵ جێگری باڵیۆز هۆڵەندا بۆ عێراق ژان ڤان ویژن، لە سەردانێکدا بۆ ئینستیتیوتی مێری لە بەرواری ٧ نیسان، تاوتوێی یەکسانی جێندەری و مافی پێکهاتەکان و تەواوی بارودۆخی قۆناغی دوای داعش. “وەزیری [دەرەوەی] ئێمە زۆر بایەخ بە یەکسانی جێندەری و مافی پێکهاتەکان دەدات. هەرکاتێک کە سەردانی دەکەین، لێمان دەپرسێت: ئێمە لەم بوارەدا چی دەکەین” بەگوێرەی وتەکانیان.

لە ئێستادا، هۆڵەندا خەریکی کردنەوەی شێڵتەری ئافرەتانە لە هەولێر بۆ ئەو ئافرەتانەی کە لەدەست توندوتیکی خێزانی ڕایان کردووە بەڵام ئاستەنگی زۆر ماون. بەگوێرەی وتەکانی جێگری باڵیۆز: “قۆناخی دوای داعش دەکرێت ببێتەهۆی خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی، یاخود کارەسات. ئەمەش دەوەستێتەسەر ئێمە، کە چۆن پۆڵەسی گونجاو دابڕێژین”.

لە وەڵامدا، پرۆفیسۆر دلاوەر عەلائەدین، ئامادەبووانی لە هەوڵە بەردەوامەکانی ئینستیتیوتی مێری لە بوارەکانی ئافرەتان و مافی پێکهاتەکان ئاگادار کردەوە. بەتایبەتی دواهەمین پرۆژەی توێژینەوە بەهاوبەشی لەگەڵ ئینستیتیوتی ئاشتی وڵاتە یەکگرتووەکان (USIP). ئەم توێژینەوەیە تەرکیز دەخاتەسەر بۆچوونەکان دەربارەی ئاشتەوایی لەنێوان گروپی پێکهاتە ئاوارەبووەکان لە باکووری عێراق. ئامانجەکانی ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە دۆزینەوەی هەوڵی دروست تر بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان و ئاشتەوایی.

شاندی هۆڵەندی ئاماژەیان بە گرنگی ئەم جۆرە توێژینەوانەدا و وتیان “بارودۆخی سەربازی لە عێراق زۆر لە بارودۆخی سیاسی پێشکەوتوو ترە”. توێژەرانی ئینستیتیوتی مێری هاوڕابوونی خۆیان لەگەڵ ئەم بۆچوونە دەربڕی و لە پەیامی کۆتاییان بۆ بەرپرسە هۆڵەندیەکان ئاماژەیان بە پێویستی هۆشیاری زیاتر لەنێو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ پێویستی کارکردن لەسەر بارودۆخی سیاسی، ڕاگەیاند. لە بری شێوازی ئەو بەدەنگەوەهاتنەی ئێستا کە پێدەچێت شەڕ لە دژی داعش تەنیا پرسی گرنگ بێت بۆیان.

Comments are closed.