ئينستيتيوتی مێری يه‌كه‌مين دامه‌زراوه‌ی ستراتيژی كورديیه كه به شێوازێكی سه‌رده‌ميانه و له ئاستێكی نێوده‌وڵه‌تی و له ڕێگه‌ی توێژينه‌وه‌ی زانستیه‌وه پاڵپشتی پڕۆسه‌ی بونيادنانی نيشتيمان و داهێنانی سيسته‌می فهرمانڕهوايهتی دەکات. ئه‌و پڕۆژه مه‌زنه شايسته‌ی پاڵپشتی و پشتگيری ته‌واوی كۆمه‌ڵگای هه‌رێمه به ڕاگه‌ياندن و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه‌كانی حوكمڕانيهوه. ئينستيتيوت پلانی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته يه‌كێك له مه‌زنترين دامه‌زراوه‌ی ستراتيژی له سەر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، ئينستيتيوتی مێری به پێی ياسا و ڕێسای هه‌رێم پارچەیەک زه‌وی له لايه‌ن شاره‌وانی هه‌ولێره‌وه به ڕووبه‌ری چوار دۆنم (ده هه‌زار مه‌تر) له گه‌ڕه‌كی (هه‌ولێری نوێ) بۆ ته‌رخان كراوه. مەبەستی ئینستیتیوت لەوەیە کە لە داهاتوودا باڵەخانەیەکی شیاو سەردەمیانەی لەسەر دروستبکات بۆ لەخۆگرتنی سەرجەم کۆڕ و کۆبوونەوە و دیدارەکانی مێری لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی. ئه‌و زه‌ويه موڵكی خه‌ڵكه و بۆ خه‌ڵكه و له خزمه‌تی خه‌ڵكی هه‌رێمدا به‌كار ده‌هێندرێت.
وه هه‌روه‌ها ئينستيتيوتی مێری گرانتی به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی له لايهئهنجومهنی هه‌رێمی نه‌وت و گاز پێ به‌خشراوه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی ڕاپه‌ڕێنی و گرانتی زياتريشی پێويسته بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئامانج. لێره‌دا سوپاسی هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ين كه له ئاستێكی به‌رزی نيشتيمانپهروهريهوه پشتگيری دامه‌زراندنی ئينستيتيوتيان كردووه، و هيوادارين هه‌مان جۆری پشتگيری پێشكه‌ش به هه‌موو دامه‌زراوه و ڕێكخراوێكی هاوشێوه بكه‌ن، چونكه هه‌رێمی كوردستان پێويستی به هيممه‌تی هه‌موويان ده‌بێ.
جا ئه‌وانه‌ی بيانه‌وێ له نزيكه‌وه له ناوه‌رۆك و داهات و چالاكیه‌كانی ئينستيتيوتی مێری تێ بگه‌ن ئه‌وا ده‌رگايان بۆ كراوه‌يه و به خۆشحاڵيه‌وه سه‌رجه‌م بهڵگهكانيان ده‌ست ده‌كه‌وێ. به‌ڵام به داخه‌وه له‌و ماوەی دواييدا كه‌مپه‌ين و هێرشێکی ناڕەوا كراوه‌ته سەر ئینستیتیوت و خودی سه‌رۆكی ئينستيتيوت، كه مه‌به‌ست لێی ته‌نيا بريتيه له ناوزڕاندن و كه‌مكردنه‌وه‌ی بايه‌خی به‌رهه‌مه‌كانی ئينستيتيوت و بگره تێكدانيشی.