Back

بەدەستهێانی ئەزموون لە بەدەنگەوەهاتنی پەرەپێدانی بنەماکانی خۆژیاندن بۆ قەیرانی ئاوارە سورییەکان

بەکۆتایی هاتنی پڕۆژەی “دروستکردنی بنەما و هۆکارەکانی خۆژیاندن لە کەمپەکانی پەنابەرە سورییەکان و کۆمەڵگا خانەخوێکان لە هەرێمی کوردستان”، ئینستیتیوتی مێری هەڵسا بە سازکردنی کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی دەرئەنجامە سەرەتاییەکان لە بەرواری ١١ حوزەیران. خاوەن بەرژەوەندییە جیاوازەکان کە بەشێوەیەکی بەرچاو بەشداربوونە لە داڕشتنی چوارچێوەی پڕۆژەکە بەشداری گفتوگۆکانیان کرد وەک ئاژانسەکانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و بەرپرسان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان. کۆبوونەوەکە هەڵسا بە دروستکردنی بنەمایەک بۆ قۆناغی دوایی پڕۆژەکە، ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی سیاسی لەگەڵ چەندەها پێشنیاز بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەئامانجی باشترکردنی دەرفەت و بنەماکانی خۆژیاندن بۆ پەنابەرە سورییەکان و کۆمەڵگای خانەخوێ. چاوەڕوان دەکرێت پێشنیازەکان کۆمەڵێک پرۆژەی پەرەپێدان و داخوازی لە گۆڕینی سیاسەت لەخۆبگرێت.

ئامانجی ئەم پڕۆژەیە کە لەسەر دەستپێشخەری و تەمویلی پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئەنجامدراوە بریتیە لە هەڵسەنگاندنی چۆنیەتی گۆڕینی کەمپەکانی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان بۆ کۆمەڵگای پشت ئەستوور بە بنەما و هۆکارەکانی خۆژیاندن. ئەمەش بەلەخۆگرتنی ستراتیژی ئەوتۆ کە توانای خەڵکەکە زیادبکات بۆ بەدەستهێنانی گوزەرانی ڕۆژانەیان و کەمکردنەوەی پەیوەستی پەنابەران بە هاوکاری مرۆیی دەرەکی. ئەم پڕۆژەیە لە لایەن توێژەرانی ئینستیتیوتی مێری، رۆجێر جیوی و لەهیب هێگل و یارمەتی تەکنیکی دکتۆر نارەش سینگ، پسپۆڕی نێودەوڵەتی لەبواری پەرەپێدان و کەمکردنەوەی هەژاری.

تیمی توێژینەوەی ئینستیتیوتی مێری هەڵسا بە پێشکەشکردنی دەرئەنجامەکانی قۆناغەکانی پێشووتری توێژینەوەکە: ١) پێداچوونەوەی داتا و زانیاری دەربارەی ئاستی گوزەرانی لە کەمپەکانی پەنابەران و کۆمەڵگای خانەخوێ. ٢) دەرئەنجامی ڕووپێوی مەیدانی لەگەڵ پەنابەران و کۆمەڵگای خانەخوێ بەئامانجی تێگەیشت لە گوزەرانی هەردوو چینەکە. ٣) دەرئەنجامەکانی تاوتوێی گرووپەکان و چاوپێکەوتن و دیدار لەگەڵ بەرژەوەندیخوازان وەک خاوەنکاران و بەرپرسە ئیدارییەکان بۆ تێگەیشتن لە هەستیاری باروودۆخ لە کامپەکان و کاردانەوەی پەنابەران لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخی ناهەموار.

دواتر، بەشی دووەمی کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنی بژاردە گونجاوەکانی برەودان بە بەدەنگەوەهاتنی پەرەپێدانی بنەماکانی خۆژیاندن بۆ قەیرانی ئاوارە سورییەکان – بەلاوەنانی جیاوازییەکان، مۆدیلێکی تایبەت بە عێراق بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دەربەدەربوون. بەگشتی، کۆبوونەوەکە بەرچاو ڕوونی ڕەخنەئامێزی بەرهەمهێنا وەک بانگەشەکردن بۆ گۆڕانگاری دامەزراوەیی نەک تەنیا ئیدارەدانی قەیران لەسەر ئاستی خوارەوە. هەروەها ئەو بەرپرسیارێتییە هاوبەشانەی دەکەونە ئەستۆی بەرژەوەندیخوازە جیاکان – دروستکردنی بنەماکانی خۆژیاندن مانای ئەوە ناگەیەنێت کە سەرجەم بەرپرسیارێتییەکان هەنگاو بەهەنگاو لە دەستی دەسەڵاتە ناوخۆییەکان بسەندرێتەوە، کە توانای پێویستیان لەبەردەست نیە، بەڵکو پێویستە یارمەتی نێودەوڵەتی بەردەوام بێت و زیاتر ئاراستەکراو بێت بۆ بنیاتنانی تواناکانی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان.

بەهەمان شێوە، ئەگەرەکانی توانای تێکەڵاوکردنی کۆمەڵگای پەنابەران بۆ سیستەمێکی سەرتاسەری تاوتوێکرا. بابەتەکانی ئەم گفتوگۆیانە دەبنە پێشنیازی تایبەت لە ڕاپۆرتی کۆتایی پڕۆژەکە. جگە لەوەش دەبنە سەرچاوەیەکی یاریدەدەر بۆ گفتوگۆی فراوانتر دەربارەی ڕاگوازتنی بەزۆر کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی وردە وردە بەرەو ڕێگەچارەی پەرەپێدانی زیاتر و تێکەڵکردن هەنگاودەنێت – بەپێچەوانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێی باشترە خێزانە دەربەدەرەکان بگوازرێنەوە بۆ کەمپی پەرژینکراو، وەک چارەسەریەک کە لەسەرووی هەموو شتێکەوە پشت بەستن بە هاریکاری دەرەکی پتەودەکات.

Comments are closed.