Back

ئازادکردنی موسڵ و ئایندەی نەینەوا

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ لە سيميناری ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (ئینستیتیوتی مێری) لەسەر ئایندەی ئەو شارە، ئاماژەی بەوە کرد کە ” گرنگە بیرکردنەوە سەبارەت بە خەڵکی مووسڵ و دەشتی نەینەوا بکرێت نەک لە جياتیان.” ئەم سيمينارە لە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێککەوتی ٢٢ حوزەيرانی ٢٠١٦ بە ئامادەبوونی  ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، و سەرکردەی سەربازی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و بەريتانیا و هێزی پێشمەرگە، و  چەندین ديپلۆماتکار و ئەندامانی ڕێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتیەکان و بژاردەێک لە نوێنەرانی چەند وەزارەتێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سازکرا. دیبەیتکردنی ئەو بابەتانەی کە پەیوستن بە ئازاکردنی شاری موسڵ و دەشتی نەینەوا، مژاری ئەم سيمينارە بوو.

زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر داگيرکردنی شاری موسڵ لەلایەن ڕێکخراوی دەوڵەتی ئيسلامی داعش تێپەڕدەبێت. ئەم داگیرکردنەش پاشان تەشەنەی کرد و ئەو ڕێکخراوە دەستی بەسەر چەندين شار و شارۆچکەی دەوروبەری پارێزگای نەینەوا گرت و کۆمەڵێک ناوچەی ئەو دەڤەرە چۆڵ کران. بەڵام دوای ئەم ڕووداوە، هێزی پێشمەرگە پەیتا پەیتا چەندین ناوچەی رزگار کرد. ئەوەی لە ئێستادا بەدی دەکرێت بوونی چەندین هێزی سەربازییە کە ئامانجيیان ڕزگارکردنی شاری موسڵە بەڵام هەماهەنگی و پەیوەندی لەنێوانیاندا پێویستیەکی گرنگە.

هەڵبەتە پرۆسەی سەربازی ئازادکرنی ئەم شارە و دۆخی پاش ئازادکرنی، چەندین پرسياری قورس لە خۆ دەگرێت کە پێویستە وەڵام بدرێنەوە پێش ئەوەی هێزە هاوپەيمانەکان بەرەو ئازادکردنی دووەم گەورە شاری عێراق هەنگاو بنێن. لە ڕێگای ڕەخساندنی کەشێکی ئەکادیمی سەربەخۆ ئەم بابەتە بە کراوەیی دیبەیت کرا و لایەنە پەیوەندیدارەکان مەترسيەکان و دید و ڕووانگەکەنیان تاوتوێ کرد.

لەم دیدارەدا، ئامادەبووان  تێشکیان خستە سەر ئەو کێشە ئیداری و سياسیانەی کە پێش کەوتنی شاری موسڵدا هەبوون و لە پاش ڕزگارکردنی ئەو ناوچانە کاریگەری گرنگیان دەبێت لەسەر سەقامگیری و ئارامی ئەو پارێزگایە. هەروەها، لەو کۆبوونەوەیەدا تەرکیز خرایە سەر دۆزی کەمینەکان لەو ناوچەیە و گرنگی جێبەجێکردنی یاسا و دادپەروەری دژ بەو تاوانانەی کە دەرحەقیان ئەنجامدراون لە لایەن دراوسێکانیانەوە.

Comments are closed.