كورسیەكان
دانیشتن ئازادە و بەپێی گەیشتنی میوانانە. كورسیەكانی هۆڵەكە دەستنیشان (حیجز) ناكرێن، تەنیا ژمارەیەكی كەمی رێزی پێشەوە نەبێ كە بۆ خاوەن گووتە (سپیكەر) و هەندێ بەرپرسی لوتكە نەبێ.
جلوبه‌رگ
شێوازی جل و به‌رگ له هه‌موو پانێله‌كان و دانیشتنه‌كان جل و به‌رگی فه‌رمیه.
ئینته‌رنێت و مۆبایل
ئینته‌رنێتی وایرلێس له هه‌موو هۆتێله‌كان له به‌ر ده‌سته و له شوێنی به‌رێوه‌چوونی دیداری مێریش هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قورسایی (لۆدی) زۆری له سه‌ر بێت زۆر جێگای متمانه نیه. تکایە مۆبایلەکان لە بێدەنگیدا بهێڵەوە، و لە كاتی پانێل‌دا پەیوەندی دەنگی ئەنجام مەدەن.
تویته‌ر
تكایه هاشته‌گی ئێمه له سه‌ر تویته‌ر به كار بێنن MERIForum#
زمانی پانێله‌كانی دیداری مێری
دانیشتن و په‌نێله‌كانی دیداری مێری به هه‌ر سێ زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و كوردیه، و وه‌رگێرانی راسته‌وخۆش بۆ هه‌ر سێ زمانه‌كه به‌رده‌سته.
نانخواردن
لە كاتی تۆماركردن، ڤاوچەری (بلیتی) نیوەڕۆخوان پێشكەش دەكرێ. ئینستیتیوتی مێری توانای لەخۆگرتنی خەرجی 150 میوانی داوه‌تكراوی هەیە. ئەوانەی زووتر وەڵامی بانگهێشەكەیان دایەوە یان زووتر لەرێگەی ئینتەرنێتەوە داوای تۆماركردنیان پێشكەشكرد، ڤاوچەری نیوەڕۆخوانیان بۆ تەرخانكراوە. تكا لە میوانانی دیكە دەكەین لێمان ببوورن بەڵام بۆ ئەوانیش داشكانی %25ی نرخی خواردنیان لە چێشتخانەی (فلەیڤەر)ی رۆتانا بۆ مسۆگەر كراوە. هاوكات چه‌ندین رێستۆرانتی دیكە له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هۆتێل رۆتانا هەن كە نانی نیوه‌رۆ پێشكەش دەكەن.
هاوەڵ و پاسەوانان
ئەو بەڕێزانەی دەیانەوێ هاوكاران (یاریدەدەر یان پاسەوان) لەگەڵ خۆیان بێنن، داوایان لێ دەكەین كە هاوكارەكان لە دەرەوەی هۆڵەكە شوێنی چاوەڕێ دابین بكەن. خۆ ئەگەر پێویست بوو ناوبەناو بێنە ناو هۆڵەكە، تكایە پێیان بڵێن بێدەنگی بپارێزن و لەكاتی پانێل‌دا هاتووچۆیەكانیان زۆر كەم بكەنەوە و مۆبایلەكانیشیان بۆ كات بەڕێكردن بەكار نەهێنن.
چاوەڕوانكراوە كە بەشداربوانی دیداری مێری شوێنی نیشته‌جێ بوونی خۆیان دابین بكه‌ن و مێری ته‌نیا تێچووی شوێنی مانه‌وه‌ی قسه‌كه‌ران له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. كۆمه‌ڵێك هۆتیل داشكاندنی تایبەتیان بۆ دیداری مێری پێشكەشكردووە، به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه.
هۆتیل | ژمارەی ئەستێرە | نرخی داشكێندراو بۆ مێری | دووری لە کۆنفرانس |
---|---|---|---|
رۆتانا | *5 | شوێنی دیدار | |
ئەرجان | *5 | 10 خولەك بە ئوتومبیل | |
رەمادا | *5 | 2 خولەك بە پێ | |
دێدەمان | *5 | 15 خولەك بە ئوتومبیل | |
کانیۆن | *4 | 10 خولەك بە ئوتومبیل | |
بێست ئین | *5 | 10 خولەك بە ئوتومبیل |