Best CBD Oil for Pain


Best CBD Oil for Anxiety


Best CBD Gummies


Back

دامه‌زراندنی تۆڕی مێری بۆ هاريكاری توێژينه‌وه‌

بە مەبەستی لێكبه‌ستنه‌وه‌ی توێژه‌رانی بواری پۆڵه‌سی له‌ هه‌رێمی كوردستان و جۆشدان به‌ توێژينه‌وه‌ی هه‌ره‌وه‌زی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ خۆماڵيه‌كان، ئینستیتیوتی مێری مێزگردێکی تایبەتی لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٣/ ٤/ ٢٠١٧ بۆ بژارده‌يەك له‌ توێژه‌ره‌ لاو و به‌هره‌مه‌نده‌كانی هەرێم سازدا، كه‌ تێيدا ميكانيزمی هاوكاری هه‌مه‌لايه‌نه‌ و كاری پێكه‌وه‌يی ده‌ستنيشان كران و روانگه‌ و ستراتيژی جياواز بۆ دروستكردنی تۆڕی په‌يوه‌ندی زانستی خرانه‌ڕوو.

خۆشبه‌ختانه‌، له‌ سه‌رده‌می ئێستادا زانكۆی حكومی و ئه‌هلی له‌ هه‌رێمدا گه‌شه‌يه‌كی بێهاوتايان سه‌ندووه‌ به‌ تايبه‌تی له‌ رووی ژماره‌و قه‌واره‌وه‌ به‌ڵام ئاستی توێژينه‌وه‌ له‌ رووی كواڵيتيه‌وه‌ هێشتا بازی گه‌وره‌ی نه‌داوه و كاريگه‌ری توێژينه‌وه‌كانيش له‌سه‌ر داڕێژتنی پۆڵه‌سی و بڕياری لوتكه‌يی زۆر هه‌ستی پێ ناكرێت‌، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدايه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی كێشه‌ و قه‌يرانی مه‌زن  ده‌بنه‌وه‌ و پێويستيان به‌ توێژينه‌وه‌ی زانستی و شیكردنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ركردنه‌، وه‌ سه‌ركرده‌ بڕيارده‌ره‌كانی كه‌رتی گشتی و تايبه‌ت پێويستيان به‌ رێنمايی و راوێژيی پسپۆرانه‌.  هه‌روه‌ها له‌ كاتێكدايه‌ كه‌ باشترين پسپۆر و رێنماييكه‌ر هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ن و له‌ قوڵايی سياسی و كۆمه‌ڵايه‌تی و كه‌ڵتووری و ئاينيه‌وه‌ له‌ هاوكێشه‌كان تێگه‌يشتوون و شايه‌دی گه‌شه‌سه‌ندنی رووداوه‌كان و ديناميه‌تی هێزه‌كانن.

شاراوه‌ نيه‌ كه له‌ كۆنه‌وه‌، داڕێژه‌رانی پۆڵه‌سی (سياسات) و بڕيارده‌رانی جيهانی و خۆماڵی پشتيان به‌ توێژه‌ره‌ بيانيه‌كان به‌ستووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاستێكی به‌رزی كواڵيتيه‌وه‌ ديراسه‌تی بارودۆخی ناوچه‌كه‌ بكه‌ن و پێشنيازی پۆڵه‌سی نوێيان پێشكه‌ش بكه‌ن.  دياره‌ كه‌ توێژه‌ره‌ بيانيه‌كان پشتيان به‌ خودی زانكۆ و توێژه‌رانی خۆماڵی به‌ستووه‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌ی بێهاوتا بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانياری و ئاماده‌كردنی داتا و شيكردنه‌وه‌ی ره‌وتی رووداوه‌كان و بگره‌ پێشنيازكردنی رێگاچاره‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆڵی توێژه‌ره‌ خۆماڵيه‌كان به‌ شاراوه‌يی ماوه‌ته‌وه‌.  پێويسته‌ ئه‌و جۆره‌ په‌يوه‌نديه‌ گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا بێت و توێژه‌رانی هه‌رێم ببنه‌ پێشڕه‌و و خاوه‌نی ئه‌و توێژيينه‌وه‌ و بڵاوكراوه‌ پڕبه‌هايانه‌ی كه‌ داڕێژه‌رانی پۆڵه‌سی و بڕيارده‌ران پشتيان پێ ده‌به‌ستن و ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌هۆيانه‌وه‌ كۆمه‌ڵگاكانی ناوچه‌كه‌ به‌رچاوڕوونيان لێ ده‌ست ده‌كه‌وێ.  ئه‌و جۆره‌ پێشڕه‌وێتی و خاوه‌نيه‌تيه‌ش ته‌نيا له‌ رێگه‌ی كاری پێكه‌وه‌يی و هاوكاری زانستی نێوان خودی توێژه‌رانه‌وه‌ دێته‌ دی وه‌ له‌ ڕێگه‌ی گرنگيدان به‌ ئاستی كواڵيتی و پراكتيزه‌كردن و شێوازی گه‌ياندن دێته‌ دی .

به‌و پێويه‌، ئينستيتيوتی مێری هه‌نگاوی ناوه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌و توێژه‌رانه‌ی بواری پۆڵه‌سی به‌يه‌كه‌وه‌ ببه‌ستێته‌وه‌ كه‌ خوازيارن كاری هه‌ره‌وه‌زی له‌گه‌ڵ يه‌كتر و له‌گه‌ڵ توێژه‌رانی مێری ئه‌نجام بده‌ن و ديراسه‌تی كێشه‌ گه‌وره‌كانی هه‌رێم بكه‌ن بۆ دۆزينه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی توێژه‌رانی هه‌رێم ببنه‌ شه‌ريكێكی هاوتا و ته‌واوكه‌ر له‌گه‌ل توێژه‌ره‌ ده‌ره‌كيه‌كان و له‌ ئه‌نجامدا كاريگه‌ريان له‌سه‌ر داڕێژتنی سياساتی نێوده‌وڵه‌تی و بڕياری هێزه‌ ناوه‌كی و ده‌ره‌كيه‌كانيش هه‌بێ.  بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، له‌ ئينستيتوتی مێريه‌وه‌، زه‌مينه‌سازی بۆ توێژينه‌وه‌كان ده‌كرێ و هاوكاری راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ پێشكه‌ش به‌ توێژه‌رانی ئه‌و تۆڕه‌ ده‌كرێ بۆ وه‌ده‌ستهێنانی گرانتی ده‌ره‌كی و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی هاوبه‌ش و بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتی هاوبه‌ش، كه‌ به‌هۆيه‌وه‌ توێژه‌ره‌كان و دامه‌زراوه‌ (زانكۆ) به‌شداره‌كانيان له‌ هه‌موو روويه‌كه‌وه‌ سوودمه‌ند بن و سوودی گه‌وره‌ش پێشكه‌ش به‌ يه‌كتر بكه‌ن.  له‌ به‌رامبه‌ردا، ه‌ توێژه‌ره‌كان چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه‌ پێشه‌نگ و پێشڕه‌و بن و به‌يه‌كه‌وه‌ به‌رپرسيارێتی سه‌ركردايه‌تیكردنی توێژينه‌وه‌ ئه‌كاديميه‌كان و  به‌رهه‌مهێنانی بڵاوكراوه‌ی كواڵيتی بكه‌ن.

شايانی باسه‌ كه‌ تۆڕی توێژينه‌ره‌كان له‌ لايه‌ن ئينستيتيوته‌وه‌ به‌ كراوه‌يی ده‌مێنێته‌وه‌ و پێشوازی له‌ هه‌ر توێژه‌رێكی كارا ده‌كرێت كه‌ ئاماده‌بێ كاری پێكه‌وه‌يی له‌گه‌ل ئه‌ندامانی تۆڕه‌كه‌ ئه‌نجام بدات، دواتريش له‌گه‌ل كه‌ڵه‌كه‌ بوونی ئه‌زموون و به‌ پێی پێوه‌ری ئه‌كاديمی له‌ ئينستيتيوته‌وه‌ نازناوی (ئه‌ندامی فه‌خری Associate Fellow) به‌ بژارده‌يه‌كی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ ده‌درێت كه‌ له‌ ئاينده‌دا به‌ به‌رهه‌می پڕ كواڵيتيه‌وه‌ ده‌توانن هه‌نگاوی گرنگ بۆ كاری پێكه‌وه‌يی بنێن.

Comments are closed.