ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق کەوتوونەتە ژێر هەڕەشەی دۆخی نالەباری ناوخۆیی و زیاتربوونی ململانێ و گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران. ئەکتەرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەبێ ستراتیژیانە لەگەڵ یەک کار بکەن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە تێکدەرەکانی ئەو گۆڕانکارییانە، و کار بکەن بۆ پاراستنی ئایندەی عێراق وەکو دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری. بۆ ڕێگەخۆشکردن بۆ شیکردنەوەیەکی تۆکمە و تێگەیشتنی هاوبەش لەسەر ئەو بابەتە، مێری مێزگردێکی بۆ دیپلۆماتە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوە ناحکومییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و ئەندامانی پەرلەمانی هەرێم و بەغدا ڕێکخست. لەم ڕاپۆرتەدا، پووختەی هاوکێشەکانی ئێستا و کاریگەرییان لەسەر ئەکتەرە ناوخۆیی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان خراوەتە ڕوو.
ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق
Comments are closed.